کاتێک واقعەکە سەخت و دژوار بێت، #هەموودیارییەک کاریگەرییەکی گەورە دروست دەکات.
ئەمڕۆ ببەخشە بۆ ئەوەی دڵنیابی لەوەی کە ئەوانەی نەبوونن و بوونەتە قوربانی ململانێ و چەوساندنەوە، دەتوانن بە ئاسودەییەوە پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەن.
بە بێ بەخشندەیی تۆ لەم ڕەمەزانە دا، زۆربەی پەنابەر و ئاوارە هەژار و نەدارەکان ناتوانن پێداویستییە سەرەکیەکانیان دابین بکەن. بەخشینەکەت بە واتای دابینکردنی دەرمان دێت بۆ کەسێکی بە ساڵاچوو کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە، هەیوانێکی سەلامەت بۆ بێوەژنێک و منداڵەکانی، خوانێکی گەرم لەسەر سفرەی فتارە کردنەوە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە کە خێزانێک بە زگی برسییەوە سەر ناخەنە سەر سەرینەکەیان .
لە مانگی ڕەمەزان دا ڕێکخراوی (UNHCR) دەبێتە پردێک لە نێوان کەسانی وەکو ئێوە کە بە تەمای بەخشینێکی گەورە و کاریگەرن لە ماوەی ئەو مانگە پیرۆز دا، وە ئەو خەڵکانەی کە زۆرترین پێویستیان بە هاوکاری هەیە .
لە ڕێگەی پرۆگرامەکانمانەوە دەربارەی دەستنیشانکردنی خێزانە نەدار و لاوازەکان، ئێمە لاوازترین خێزانەکانی سوری، یەمەنی، عێراقی، ڕۆهینگیا، نیجیری، و ئەفغانی دەستنیشان دەکەین کە پێویستیان بە یارمەتییە، بۆ ئەوەی دیارییەکەت کاریگەرییەکی گەورە دروست بکات، وە بگاتە دەستی ئەوانەی کەوا زۆرترین پێویستییان پێیە.
لە جیهانێک دا کە زیاتر لە ٨٢ ملیۆن کەس بە زۆر لە شوێنەکانیان وەدەرنراون ، کاری ڕێکخراوی (UNHCR) لە هەموو کاتێکی تر گرنگترە، بە تایبەتی وەکو ئاژانسێکی پێشەنگ لە سەر ئەرزی واقعدا کە ئەرکی خزمەتکردن و پارێزگاریکردنە لە پەنابەر و ئاوارە ناوخۆییەکان .
تکایە ئێستا ببەخشە، گرینگ نیە دیارییەکەت گەورە یان بچوک بێت، دڵنیابە کاریگەرییەکی گەورە دروست دەکات لە ژیانی ئەوانەی کەوا ئاوارە و دەربەدەربوون .
ئێوە دەتوانن زەکاتەکانتان لە ڕێگەی بەرنامەی (ئەپلیکەیشنی) زەکات دان کە تایبەتە بە ڕێکخراوی (UNHCR) هەژمار بکەن و پێشکەشبکەن، کە (١٠٠%)ی زەکاتەکانتان بەسەر ئەو ئاوارە و پەنابەرانە دابەش دەکرێت کە زۆرترین پێویستیان بەهاوکاری هەیە.
UNHCR: کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران